وەزیری سامانە سرووشتییەکان: زۆربەی کێشەکان لەبارەی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەرکراون
- کوردستان
- 7 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت لە دهۆک
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیێنێ، زۆربەی کێشەکان لەبارەی نەوت لەگەڵ بەغدا چارەسەر کراون و تەنیا هەناردەکردنەوەی ماوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کێشەیان نییە نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆ بفرۆشرێت، بە مەرجێک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێن".
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دهۆک ڕایگەیاند: 80% ی بڕیارەکانی دادگەی پاریس لەبارەی نەوت لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بوون.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کەمال محەممەد گوتی: "زۆرینەی کێشەکانی تایبەت بە نەوتی چارەسەرکراون بە تێچووی دەرهێنانیشەوە، بۆ هەناردەکردنەوەش ئامادەین".
گرنگترین قسەکانی وەزیری سامانە سرووشتییەکان:
- زۆربەی کێشەکانی لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەرکراون، تەنها کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت ماوە.
- دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت پەیوەستە بە عێراق و ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ئامادەین.
- کێشەمان نییە کۆمپانیای سۆمۆ نەوت بفرۆشێت و داهاتەکەی بچێتە گەنجینەی حکومەتی ناوەند، بەڵام دەبێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێن.
- ئیدارەدان، دەرهێنان، کۆگاکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت لە پێنج بڕیارەکەی دادگەی پاریس بوون، تەنها فرۆشتنی نەوت لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراقە، چوار لە دەسەڵاتەکەی دیکە لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
- زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە کەمتر نییە لە 800 ملیۆن دۆلار و عێراق زەرەرمەندە.
- لەبارەی تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتووینەتە ڕێککەوتن؛ بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت 20.61 هەزار دینار دەدرێتە کۆمپانیاکان کە پێشتر نزیکەی هەشت هەزار و 900 دینار بوو.
بۆچی گرنگە: بەهۆی دەرنەکردنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، پرسی نەوت یەکێک لە کێشە بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و خەڵک هەیە، بەو پێیەی دابینکردنی بەشە بودجەی کوردستان و شایستە داراییەکانی پێوە بەستراوەتەوە.
باکگراوند: له 25ی ئاداری 2023ـەوە بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات