چین: شەڕی غەززە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی

شەیری بکە لە:
چین: شەڕی غەززە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی

دیمەنێک لە کاولکاریی غەززە بەهۆی شەڕ، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایدەگەیێنێت، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات شەرمەزارییە بۆ شارستانیەت و مرۆڤایەتی.

وێنە گەورەكە: هەر لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززە، چین دژی شەڕەكە بوو، سەرۆكی ئەو وڵاتەش داوای كردووە كۆنفرانیسی ئاشتیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری كێشەكان ببەسترێت.

لێدوانی فەڕمی: وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت: داوای ئاگاربەستی دەستبەجێ بۆ شەڕی غەززە دەكەین، ئەمریکا تۆمەتبارە و ئەوەی ڕوودەدات شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی و شارستانیەت، هیچ ڕەوانییە لە سەدەی 21 دا ئەو كارەساتە ڕوودەدات.

باکگراوند: لەکاتێکدا چوار ڕۆژ بەسەر شەڕەكەدا تیپەڕیبوو چین داوای ئاگربەستی كرد، پێشتریش پشتیوانی پڕۆژەی دامەزراندنی دوو دەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ڕاگەیاندبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان