حووسییەکان کەشتییەک دەپێکن و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
حووسییەکان کەشتییەک دەپێکن و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

وێنەی ئەو کەشتییەی بۆردوومانکراوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بۆردوومانی حووسییەکان لە کەنداوی عەدەن بەردەوامن؛ دوێنێ کەشتییەکیان بۆردوومانکردووە کە ئاڵای باربادۆسی پێوە بووە، بەڵام وازانراوە موڵکی لیبریا بووە. 

 

چی ڕوویدا؟ ڕۆژی چوارشەممە، حووسییەکان کەشتییەکی گەورەی نێو کەنداوی عەدەنیان بە مووشەک بۆردوومان کرد، دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند: “حووسییەکان خەڵکی بێتاوانیان کوشت، بەهۆی مەترسییەوە کارمەندانی دیکە نێو کەشتییەکە، کەشتییەکەیان بە جێهێشتووە”. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “بەردەوام دەبین لەوەی بەرپرسیارێتی بە حووسییەکان هەڵبگرین، داوا لە حکومەتەکانی هەموو جیهانیش دەکەین هەمان شت بکەن”. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە پێنجەم مووشەکی دژەکەشتیی حووسییەکان بووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا هاوێشتوویانە؛ دووانیان بەر کەشتیی بازرگانی کەوتوون و ئەمریکاش سیانەکەی دیکەی تێکشکاندووە.

شەیری بکە لە: