سەرۆکی دادگای فیدراڵی: دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەمان مافیان هەبێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دادگای فیدراڵی: دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەمان مافیان هەبێت

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکاتەوە لەوەی دەبێت هەمان مافی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقیان هەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد مەحادین، سەرۆکی دادگای دەستووری ئوردن لە عومان، باسی گوزەرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  عومێری ڕایگەیاندووە، ئەرکی دادگای باڵای فیدراڵی ئێستا تەنیا جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو کارکردنە بۆ بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەکگرتوویی خاکەکەی. 

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی دەبێت داهاتی نەوت بۆ گەلی عێراق بێت و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان ئەو مافانەیان هەبێت کە فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەیانە.

بۆچی گرنگە: دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە حکومەتی عێراقی پابەند بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە هەر بارودۆخێکدا بێت، تاوەکو ئێستاش وەزارەتی دارایی عێراق بیانووی جۆراوجۆر دەهێنێتەوە و لەمپەر دروست دەکات بۆ ناردنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: