لە ڕانیە دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ڕانیە دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکرێت

ئاڤا نیوز

لە نزیک گەراجی قەڵادزێ لە ڕانیە دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکرێت و بەسەختی بریندار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمشەو گەنجێکی تەمەن 37 ساڵ لە نزیک گەراجی قەڵادزێ دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە، فیشەک بەر قاچ و سنگی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە".

زانیاریی زیاتر:  پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردە لەبارەی ڕووداوەکە، تاوەکو ئێستاش  هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.

زانیاریی تایبەت: هەستیار هەژار، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە ئیدارەی ڕاپەڕین گوتی، "بریندارەکە  لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی سلێمانی کراوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: