ئاڤا نیوز هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی گۆشت ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا نیوز، لە بەدواداچوونێکی تایبەتدا  هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی گۆشت لە شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان  ئاشکرا دەکات.

بۆچی گرنگە: ماوەیەکە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوەتەوە و لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 24 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، بەتایبەتی لە کاتی نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و مانگی ڕەمەزان کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، ئەمەش کاریگەری خستووەتە سەر بژێوی ژیانی هاونیشتمانیان. 

لێدوانی فەرمی: "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گرانبوونی نرخی گۆشت، تێچووی گواستنەوەیەتی لە وڵاتانی دیکەوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی دراوسێوە چونکە خۆمان بەشی پێویستمان نییە بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی و تێچووی گواستنەوە دوو هێندە بووە"، ئەمە گوتەی هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بوو بۆ ئاڤا. 

لە لایەکی دیکەوە: ڕزگار کۆچەر لەمیانی بەرنامەکەیدا، چەند ئاژەڵفرۆشێکی دواند و ئەوان گلەیی ئەوەیان هەبوو کە لە خاڵە گومرگییەکان باجی زۆر دەخرێتە سەر ئاژەڵی هاوردە، هەر بۆیە بەپێی گوتەی ئەوان، نرخی گۆشت بەرزبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: