وەزیری بەرگریی تورکیا: تواناکانی پەکەکە گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 ئازار
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، سەرچاوە: xalqqazeti
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری تورکیا ڕایدەگەیێنێ، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانیان توانای جموجۆڵی گەریلاکانی پەکەکە گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا بە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بەهۆی "ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانیان دژی تیرۆر لە ناوەوە و دەرەوەی سنوور"، پەکەکە گورزێکی بەهێزی بەرکەوتووە و توانای جموجۆڵی گەریلاکانیان گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی کردووەتەوە لە داهاتوودا هیچ شوێنێک ناهێڵنەوە دەستیان پێنەگات یا لەبەرچاویان نەبێت، بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی ئەو شوێنانە بکەن کە پاشەکشەیان بە گەریلاکانی پەکەکە کردووە،لە هێرشەکانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی "بەیەکجاریی کۆتاییان پێبهێنن".
باکگراوند: پێشتر ئاڤا نیوز بڵاوی کردبووەوە، سوپای تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە و شەڕێکی یەکلاکەرەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان، لە هاوینی ئەمساڵدا دەستی بە ئامادەکاری کردووە و هەولێر و بەغداشیان لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگادارکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
23 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات