تورکیا کوژرانی سێ گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێ

شەیری بکە لە:
تورکیا کوژرانی سێ گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێ

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ گەریلای پەکەکەی لە هێرشێکدا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی "چنگی قوفڵ" هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی پەکەکە و بەهۆیەوە سێ گەریلای پارتەکە کوژراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022 ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە ناوچەکانی مەتیان، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری ئامێدییان بۆردوومان کرد.

بۆچوونی بەرامبەر: تاوەکو ئیستا میدیاکانی نزیک لە پەکەکە هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

باکگراوند: هەر ئەمڕۆ تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکەی بە ناوی حوسنوو کومێک لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ