وەزیری پەروەردە هەواڵێکی خۆش بۆ وانەبێژان ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە هەواڵێکی خۆش بۆ وانەبێژان ڕادەگەیێنێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێت، دوای هەموارکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، وانەبێژان دەکرێن بە گرێبەست.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لەمیانی کردنەوەی دوو قوتابخانە لە قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای هەموارکردنەوەی بودجە ڕێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکەن کە ژمارەیان زیاتر لە  35 هەزار کەسە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە مانگی ڕابردوو هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ئەمساڵ کردبوو، بەڵام بەهۆی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە، پڕۆژەیاساکە گرفتی بۆ دروستبووە و پێویستی بە ڕێککەوتنی نوێیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان