
ڕاهێنانی شۆفێران بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا سیستمی نوێی مۆڵەتی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاگەیینراوی هاتوچۆی هەرێم، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریایی شۆفێران و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێکی نوێی مۆدێرن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: سیتمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەم شێوەیە دەبێت:
یەکەم: نۆرەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەکانی (A B C1) کە چوونەتە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی، هەر بە سیستەمی بەرکاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
دووەم: هەر نۆرەیەک کە نەچووبێتە پڕۆسەی کرداری هەموو نۆرە گرتنێکی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەکانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێبەجێ دەکرێت.
سێیەم: دەکرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، کە کۆی گشتیی ئۆتۆمبێل، سەرنشین و بارەکەی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت، جۆرەکانی پیک ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوە، دەکرێت ئامێرەکانی بیناسازی و کشتوکاڵیش لێبخورێت بە مەرجێک کێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا زیاتر نەبێت و ئامێری کشتوکاڵی خێرایی لە 40 کم زیاتر نەبێت.
چوارەم: وانەکانی تیۆری، لە 21 کاتژمێردا وانەکان دەخوێنن و ڕۆژانە 3 کاتژمێر دەبێت، واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.
پێنجەم: وانەکانی پراکتیکی 12 کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن، دواتر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقیکردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.
بۆچی گرنگە: سیستمی نوێی مۆڵەتی سۆفێری، کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی شۆفیران و زیاتر بەرەو پێشبردنی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە