ئایدن مەعرووف: پێکهاتەکان بەشێوەیەکی فراوانتر بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

شەیری بکە لە:
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان - وێنە:AA

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان - وێنە:AA

ئاڤا نیوز

 

لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنەکانی سریان، کلدان و ئاشووری، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕایگەیاند، پێویستە لە داهاتوودا پێکهاتەکان نوێنەرایەتییان هەبێت، چونکە بەبێ نوێنەرایەتی پێکهاتەکان، پەرلەمان کەموکوڕی تێدا دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی سریان، کلدان و ئاشووری ئەمانەی گوت: 

 

• پێویستە لە داهاتوودا پێکهاتەکان نوێنەرایەتییان هەبێت 


• نیگەرانی پێکهاتەکانمان لە ڕێگەی یاداشتێک بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیاندووە، چونکە بڕیارەکە سیاسییە 


• داوامان کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە


• بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی مەبەستدارە، پێش کۆتاکان مەبەستیان لاوازکردنی پێگەی سیاسی هەرێمی کورستانە، چونکە بوونی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی باش بووە بۆ پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینەکان


• پێکهاتەکان لە هەڵبژارنی داهاتوو بەشێوەیەکی فراوانتر بەشدار دەبن


باکگراوند: لە ماوەی پێشوودا دادگەی فیدراڵی سەرجەم کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند نادەستوورییە، بەمشێوەیە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: