مەزڵووم عەبدی: بە ئەرێنی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەڕوانین

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی: بە ئەرێنی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەڕوانین

ڕاگەیێنراوی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

ئاڤا نیوز

 

دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕاگەیاند، بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئێمە نەبوو. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمرۆ پێنجشەممە پەیامێكی مێژووی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیستەنبووڵ بڵاوکرایەوە، هەر یەکە لە ئاکپاتی و دەم پارتی و فەرماندەی گشتی هەسەدە هەڵویستی خۆیان لەبارەی پەیامەکەوە ڕاگەیاند. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەد ڕایگەیاند، هەڵوێستمان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە ئەرێنییە، ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، بۆ ئێمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و تورکیا هیچ بیانوویەکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان".

 

-    ئۆجەلان پەیامی بۆ ئێمەش ناردووە و بە ئەرێنی لێی دەڕوانین.
-    بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ گەریلاکانی پەکەکە بوو.
-    ئۆجەلان پەیامی بۆ باشووری کوردستان و هەموو شوێنێک ناردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: