
ئەندامانی لیژنەی بینینی مانگ لەکاتی چاودێریکردنی دەرکەوتنی مانگ. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان، چاودێریی دەركەوتنی مانگ دەكەن و بڕیار سەبارەت بە دیاركردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێوارەی سبەی هەینی 2025-02-28، چەند تیمێكی لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند شوێنێكی جیا چاودێریی دەركەوتنی مانگ دەكەن بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار سەبارەت بە دیاركردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بدەن.
قووڵتر: ئەگەر لیژنەكە ئێوارەی سبەی مانگیان بینی ئەوا ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ئەگەریش نەیانبینی، یەكشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە عێراق، ڕۆژی 2025-03-02ـی وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیار كردووە، بەڵام وەقفی سوننی لە عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە سەبارەت بە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان، بەپێی پێشبینییە فەلەكناسییەكانیش ڕۆژی شەممەی داهاتوو 2025-03-01، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە