پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لەڕێگەی ئاڤاوە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 26 شوبات

سێ لە ئەندامانی شاندی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ڕایدەگەیێنێ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەیدا داوای "چەکدانانی پەکەکە و گۆڕینی شەڕی چەک بۆ سیاسی دەکات".
چیرۆکی سەرەکی: سبەی شاندی ئیمراڵی کە ئەمجارە لە حەوت کەس پێک دێ، بۆ جاری سێیەم، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە دەکەن و دواتر کاتژمێر 5 لە ئیستەنبووڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستن و پەیامەکەی ئۆجەلان ڕادەگەیێنن.
زانیاریی تایبەت: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئۆجەلان لە بانگەوازەکەیدا داوای چەکدانانی پەکەکە و گۆڕینی شەری چەک بۆ سیاسی دەکات، هیچ لایەنێکیش ڕەتی ناکاتەوە".
- "ئۆجەلان داوایەک ناکات کە ڕەت بکرێتەوە، ئەو لە بانگەوازەکەیدا وەڵامی چاوەڕوانییەکانی دەسەڵات بۆ چەکدانانی پەکەکە دەداتەوە و داوای ئەوەشیان پێ ڕادەگەیێنێت، ئەوەی ئەو وەک ڕابەرێک لەسەری بوو دەیکات ئیتر کاتی ئەوەیە ئەوان هەنگاوی جددی بنێن".
- سەبارەت بە بۆچوونی سەرۆک بارزانی و ئاگاداربوونی ئەوان لەم پەیامەی ئۆجەلان، کەماچ گوتی: سەرۆک بارزانی بە تەواوی پشتگیری خۆی بۆ ئەم پرۆسەیە ڕاگەیاندووە و ئەوانیش لەوە ئاگاداربوون کە ئۆجەلان ئامادەکاری بۆ بانگەوازێکی لەم شێوەیە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بەوەی بانگەوازەکە نوسراو دەبێت یاخود ڤیدیۆیی، کەماچ گوتی: ئەوەیان سبەینێ یەکلایی دەکرێتەوە. سەبارەت بە بۆچوونی سەرۆک بارزانی و ئاگاداربوونی ئەوان لەم پەیامەی ئۆجەلان، کەماچ گوتی: سەرۆک بارزانی بە تەواوی پشتگیری خۆی بۆ ئەم پرۆسەیە ڕاگەیاند و ئەوانیش لەوە ئاگادار بوون کە ئۆجەلان ئامادەکاری بۆ بانگەوزاێکی لەم شێوەیە دەکات.
ئەمەش بزانە: دەم پارتی بانگهێشتی کوردانی باکووری کوردستان دەکات بەشداری لەو ڕۆژە مێژووییە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە شارەکانی وان، ئامەد و جزیری بۆتان و شوێنێکی تایبەت ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورە بینەری ئەو ساتە مێژووییە بن.
زانیاریی زیاتر: سەرەتا بڕیاردرا ڕۆژی هەینی کە دەکاتە 28ی شووبات، بانگەوازەکە لە شاری ئەنقەرە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر سەرچاوەکانی دەم پارتی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕاگەیاندنە ڕۆژێک هێنراوەتە پێشەوە بۆ ئەوەی لە پرۆسەکەدا بە خێرایی بەرەو پێشەوە بچێت و ڕێگری لە قسە و باسەکان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا