ڤیان سەبری: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کێشەی بۆ هەموارکردنەوەی بودجە دروستکردووە

شەیری بکە لە:
ڤیان سەبری: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی کێشەی بۆ هەموارکردنەوەی بودجە دروستکردووە

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێی وایە بڕیارەکە سیاسییە و کێشە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دروست دەکات".

 

بۆچی گرنگە: دواكەوتنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە كاریگەری لەسەر دۆخی گشتی عێراق دەبێت، چونكە کێشە بۆ کارپێکردنی بودجە دروست دەکات. 

 

لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنیان لەسەر هەمواری یاسای بودجە هەبوو، بەڵام بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەسەر مووچە، تا ڕادەیەک ئەم بابەتەی ئاڵۆز کردووە".

 

لەلایەکی دیکەوە: ڤیان سەبری، لەبارەی بڕیارەکەی ئەم دواییەی بۆ جێگیرکردنی مووچە، "توطین"ـی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕیارەکە جۆرە بەسیاسیکردنێکی پێوە دیارە".

 

باکگراوند: پێشتر دادگەی فیدراڵی چەند بڕیارێکی لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان دابوو و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق مووچە بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

شەیری بکە لە: