ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی پرسی ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا سەردانی ئەمریکا دەکات و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی، 28-2-2025، سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ دەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە سەرچاوە کانزاییە دەگمەنەکانی ئۆکراینا و داهاتووی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا تاوتوێ بکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ داوای لە ئۆکراینا کردووە لە بەرامبەر ئەو چەندین ملیار دۆلارەی کە لە سەردەمی جۆ بایدن وەریگرتووە و لە شەڕی دژ بە ڕووسیا بەکاری بردووە، کانزای دەگمەن بە ئەمریکا بدات.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ترەمپ بەڵێنی دابوو کار بۆ وەستانی شەڕی ئۆکراینا بکات و لەم چوارچێوەیەشدا هەوڵەکانی دەستپێکردووە. پێشتریش شاندی ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لە سەر دەستپێکردن بە دانووستان بۆ وەستانی شەڕ ڕێککەوتبوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: