
ژمارەیەک خانەنشین و کارمەندێکی بانک لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، دڵنیایی لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدان و خانەنشینکراون. دەڵێت، بۆ مانگی دوو ناویان خراوەتەوە نێو لیستی مووچە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بە پێی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- وەزارەتی دارایی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی یەک داوای خانەنشینبوونی فەرمانبەرانیان کرد، بەپێی یاسا هەندێک لە خانەنشینان تەمەنی خانەنشینییان 65 ساڵە، بۆیە دەبێت هەندێک بەڵگەنامە هاوپێچ بکرێت لەگەڵی بۆ ئەوەی دیاربێت کە شمولی 65 ساڵی دەکات یان 60 ساڵی.
- هەندێک لەوانەی کە نەدەبوو خانەنشین بکرێن ناویان لە لیستەکەدا هەبوو. بەڵام ئەم مانگە کاتی زیاترمان تەرخانکرد بۆ ئەوەی هەموو ئەو خەڵکەی بە نایاسایی خانەنشین کراون لەوانە کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدن، هەموومان جیاکردوونەتەوە و بۆ بەغدامان ناردووەتەوە لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویست. ئەوانە جارێکی ناویان خراوەتەوە نێو لیستی فەرمانبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی دوو لە یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2019ـی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش خانەنشینییان دەبێتە 65 ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
تورکیا: سودانی دێتە ئەنقەرە و ئەردۆغانیش سەردانی بەغدا دەکات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: کوردانی فەیلی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکی عێراقن
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سەرمایەکەی 342 ملیار دۆلارە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات