لەسەر هێرشکردنە سەر جووتیارانی کورد، وێنە و ڤیدیۆکانی ئاڤا ڕادەستی دادوەر دەکرێن
- کوردستان
- 25 شوبات

وێنە و ڤیدیۆکانی ئاڤا لە گوندی شەناغە
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە سوپای عێراق لە نێو گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان بڵاوەی پێکراوە و جووتیارە کوردەکانیش کارە کشتوکاڵییەکانیان هەڵپەسارد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 2025-02-17، جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری سەرگەڕان، خەریکی کێڵانی زەوییەکانیان بوون، بەڵام هێزێکی زۆری سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر جووتیاران و کارەکانیانی پێ ڕاگرتن، دواتر سەربازێکی عێراقی پەلاماری جووتیارانی کوردی دا، ئێستا دادگا سکاڵایەکی وەرگرتووە کە لە دژی جووتیارێکی کورد تۆمار کراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە بە ئاڤا میدیای راگەیاند: بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە و شایەتحاڵەکان لەسەر پەلاماردانی سەربازە عێراقییەکە، ئەمرۆ سێشەممە سەردانی دادگەم کردووە، بەڵام لەوێ شۆک بووین کە زانیمان سێ ڕۆژ لەمەوبەر سەربازەکە چووەتە بەردەم دادوەر و سکاڵای لەسەر من تۆمار کردووە.
-سەربازەکە لەبەردەم دادوەر گوتویەتی لەلایەن جووتیارەکەوە پەلامار دراوم.
-لە کارەکانی دادگە نیگەرانم، سەرەڕای پەلاماردانم لەلایەن سەربازەکەوە، خەریکە سزا دەدرێم.
- بۆ پاراستنی ناوچەکە و گەیشتن بە مافەکانمان، کارە کشتوکاڵییەکانمان ڕاگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: یوسف شوانی، پارێزەری کەیسەکەی محەممەد ئەمین، بە ئاڤا میدیای گوت: بە تۆمەتی لێدان و هێرشکردنە سەر سەربازەکە سکاڵا لەسەر جووتیارە کوردەکە تۆمار کراوە.
-داوای گۆڕینی ئەو ماددەیەمان کردووە کە سکاڵاکەی پی تۆمار کراوە.
-پێویستە ڕاستییەکان لە دادگە نەشاردرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزەرەکە ئەوەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کرد، کە ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی ئاڤا میدیا لەکاتی هێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر جووتیارانی کورد تۆماری کردووە، خراونەتە بەر دەستی دادوەر.
ئەمەش بزانە: دیارترین ئەو بەڵگانەی ئاڤا میدیا کە جووتیارە کوردەکە لە دادگە پشتی پێ بەستووە، ساتی شکاندنی سویچی تراکتۆری جووتیارەکانە لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە