حەوت سیخوڕی ئیسرائیل لە تورکیا دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
حەوت سیخوڕی ئیسرائیل لە تورکیا دەستگیر دەکرێن

وێنە: لینکدین

ئاڤا نیوز

 

لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان دەزگەی دژەتیرۆر و میتی تورکیا، حەوت کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەو وڵاتە، دەستگیرکران.

 

زانیاریی زیاتر: یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، حەمزە تورهان ئایبەرکە، ئەو کەسە پێشتر فەرمانبەری حکومی بووە و بەشداری بەرنامەی بەیانییانی لە تیڤیەکانی تورکیا  کردووە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەزگەی میت ئەوەی ئاشکرا کردووە کە حەمزە تورهان ئایبەرک ناسراو بە ڤیکتۆریا، بەرامبەر بە پارە زانیاریی بۆ ئیسرائیل دزەپێکردووە.

 

زانیاریی زیاتر: ئایبەرک لە ساڵی 2019 لەلایەن کۆمپانیای مۆساد لە سڕبیا ڕاهێنانی تایبەت بە سیخوڕی پێکراوە و لەژێر ڕێنمایی ئەو دەزگەیە، بەرنامەی پەیوەندیی نهێنی بەکارهێناوە

 

 

شەیری بکە لە: