19 جۆر قەرز و پێشینە بۆ خەڵکی کوردستان

شەیری بکە لە:
19 جۆر قەرز و پێشینە بۆ خەڵکی کوردستان

ئاڤا نیوز

لەگەڵ دەستبەکاربوونی یەکەم بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، 19 جۆر قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان و فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

لێدوانی فه‌رمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز گوت: باڵەخانە دابینکراوە و هەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە، تەنها ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە بۆ دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانكی ناوەندیی عێراق لە دوای ساڵی 2003ەوە 19 جۆر قەرز و پێشینەی جیاواز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدات، لەمەودوا بۆ خەڵکی کوردستانیش بەردەست دەبن. 

پێشینه‌کان:

- هاوسەرگیری - 10 ملیۆن دینار
- خانەنشینان - 5 بۆ 25 ملیۆن دینار
- قوتابیان ماستەر و دکتۆرا - 10 ملیۆن دینار
- وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری - 25 ملیۆن دینار
- حەشدی شەعبی - 5- 10 ملیۆن دینار (تاوەکو ئێستا ڕوون نییە چۆن بۆ توێژی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەگونجێنرێت).
- فەرمانبەرانی گرێبەست - 5- 10 ملیۆن دینار
- فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت - 10 ملیۆن دینار
- ڕۆژنامەنووسان- 3 ملیۆن دینار

قەرزەکان:

- کڕینی زەوی - 50 بۆ 75 ملیۆن دینار
- کڕینی خانوو - 75 بۆ 150 ملیۆن دینار
- کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکان (شووقە و ڤێلا و خانوو)  - 100 بۆ 300 ملیۆن دینار
- نۆژەنکردنەوەی خانوو - 15 بۆ 50 ملیۆن دینار
- پڕۆژەی بچووک - 25 ملیۆن دینار
- کڕینی ئۆتۆمبێل - 60 ملیۆن دینار
- بێوەژنان و تەڵاقدراوان - 10 ملیۆن دینار
- خاوەن پیشە پزیشکییەکان - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن قوتابخانە و زانکۆ تایبەتەکان - 150 ملیۆن دینار
- دادوەران - 150 ملیۆن دینار
- خاوەن هۆتێلەکان - 50 ملیۆن دینار

بۆچی گرنگه‌: پێدانی قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان کاریگەری دەبێت لەسەر باشترکردنی ژیانی خەڵک و بووژانەوەی بازاڕ، گەشەپێدانی پرۆژە ئابوورییە بچووکەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، هاوکات پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی  بانکەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە.

زانیاریی زیاتر: بانکی نیشتمان بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمزرێت و هەموو بانکەکانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان 94 بانکە. چەند کارێکی دیکەش دەکات وەکو: بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی، دابینکردنی دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان، بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی و برەودان بە کەرتی بازرگانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: