سۆسیال دیموکرات شوێنگرەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
سۆسیال دیموکرات شوێنگرەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دیاری دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانە. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

دوای دوورخستنەوەی لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان؛ لەمەودوا کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسیی ئەرکەکانی جێگری سەرۆک بەڕێوەدەبات.

 

چی ڕوویدا؟ ڕۆژی سێشەممە 05-03-2024 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکرات کوردستان بە سەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتەکە کۆبووەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای برای دا، بڕیاریش درا سەرجەم موڵک و ماڵی حیزبی لێی وەربگیرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان  بە ئاڤا نیوزی گوت: "محەممەد دۆڵاشی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەمەدوا دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆک وەردەگرێت".

زانیاری زیاتر: وەک فەرهاد مەحموود ئاماژەی پێدا، لە کاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکی پارتەکە، محەممەد دۆڵاشی وەکو شوێنگرەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود ئەرکەکانی سەرۆک ڕادەپەڕێنێت.

بۆچوونی بەرامبەر: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دوای دەرکردنی بڕیارەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەر بڕیارێک لە دەرەوەی پەیڕەو بدرێت کاری پێناکرێت، بۆیە بە بڕیارەکە پابەند نابم و دەبێت ئەم پرسانە لە کۆنگرە یەکلابکرێنەوە".

شەیری بکە لە: