عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: بە بڕیاری دوورخستنەوەم پابەند نابم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لەبارەی دوورخستنەوەی لە پارتی سۆسیال دیموکرات دەڵێت، لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نییە سەرۆک و جێگر دووربخاتەوە بۆیە پێوەی پابەند نابێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 05-03-2024 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکرات کوردستان بە سەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتەکە کۆبووەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای برای دا ، هەروەها سەرجەم موڵک و ماڵی حیزبی لێی وەربگیرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەبارەی دوورخستنەوەی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمانەی گوت: 


• سەرۆک و جێگر بە دەنگی ئەندامان لە کۆنگرە دانراون، بۆیە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نییە سەرۆک و جێگر دووربخاتەوە. 

• دەبێت ئیش و کارەکانمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بکرێن.

• ڕێزم بۆ سەرۆک هەیە بەڵام هەر بڕیارێک لە دەرەوەی پەیڕەو بدرێت کاری پێناکرێت.

• تاوەکو کۆنگرەی ئاسایی دەکرێت من جێگری سەرۆکم و شەرعییەتی خۆمم هەیە.

• ئێمە لە کاتی هەڵبژاردنداین، ئێستا دەبێت کۆدەنگی دروست بکرێت، نەک حیزب کەرت بکرێت و پەرتەوازەیی دروست بکرێت.

شەیری بکە لە: