
فڕۆكەخانەی هەولێر- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندی ژووری بازرگانيی دیاربەكر سەردانی هەولێریان كرد، لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە، سەرۆكی ژووری بازرگانيی ئامەد دەڵێت "لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە".
لێدوانی فەرمی: محەمەد كایا، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئامەد (دیاربەكر) بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەستپێدەكاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: عەبدولقادر ئیمام ئۆغلو وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا ڕایگەیاند: پلانمان هەیە لەم مانگەدا گەشتی ئاسمانیی دیاربەکر – هەولێر دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وابوو لە مانگی نیسان گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر- ئامەد دەستپێبكات، بەڵام بە گوتەی سەرۆكی ژووری بازرگانی دیاربەكر، هەر لەم مانگەدا یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر- دیاربەكر دەست پێبكەین.
بۆچی گرنگە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی دیاربەکر ڕاگیرا.
باكگراوند: لە 16-2-2024، جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا لە دیاربەکر ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و ئامەد دەستپێدەکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە