لە کابینەی نۆیەم کارەبا بە سیستمی وزەی خۆر بۆ 60 قوتابخانە دابین کراوە

شەیری بکە لە:
قوتابخانەی تارین - وێنە: محەممەد شوانی

قوتابخانەی تارین - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ 60 قوتابخانە دابین کراوە و پلان هەیە بۆ 107 قوتابخانەی دیکەش دابین بکرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 60 قوتابخانە کارەبا بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە 33 قوتابخانەیان لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە.

 

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی 72 قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە وزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

زانیاریی زیاتر: لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف ئەمساڵ 35 قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە وزەی خۆر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ