وێنەی هەڵبژاردنی پێشوو لە ئەمریكا- AP
ئاڤا نیوز
یەکێک لە ڕۆژەکان لە ئەمریکا کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە گرنگە، ڕۆژی سێشەممەیە کە بە سێشەممەی سووپەر یان سێشەمەی نایاب ناسراوە، کاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێشەممەی سووپەر ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرەتایی سەرۆکایەتی ئەمریکایە لە مانگەکانی شووبات یان ئازاردا، کە زۆرترین ژمارەی ویلایەتەکانی ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرەتایی دەکەن، ئەم دەستەواژەیە سەرەتا ساڵی 1976 لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا لەلایەن شارەزایانی هەڵبژاردن و ڕۆژنامەنوسانەوە بەکارهێنرا و دواتر بوو بە چەمکێکی زۆر بەکارهێنراو لە هەڵبژاردنەکاندا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەم ڕۆژەدا لە 15 ویلایەتی ئەمریکادا هەڵبژاردنی بەرایی بەڕێوەدەچێت، گرنگیەکەی لەوەدایە تا ڕادەیەکی زۆر کاندیدی بەهێز بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلايی دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو 15 ویلایەتە 344 ئەندامیان هەیە، کە بەشێکی گرنگ لە ئەندامانی کۆنگرەی نیشتیمانی دیموکراتەکان درووست دەکات و دەکاتە ٪33ی تەواوی ئەندامانی کۆنگرە، ویلایەتەکانیش بریتین لە ، ئالاباما، ئارکانساس، کالیفۆرنیا، کۆلۆرادۆ، مەین، ماسەچوسێتس، مینوسۆتا، نۆرس کارۆلینا، ئۆکلاهۆما، تێنیسی، تەکساز، یوتا، ڤیرمونت و ڤیرجینیا.
باکگراوند: کێبڕکێی گەرم لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و نیکی هەیلی هەیە، بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی سەرەکی حزبەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، تا ئێستا ترەمپ، لە چەندین ویلایەت بەسەر نیکی هیلیدا سەرکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت