ڕاوكردنى ماسی قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕاوكردنى ماسی قەدەغە دەکرێت

وێنە- شۆڕش سەید

ئاڤا نیوز


لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی كوردستان وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگەیاند؛ هەر کەسێکیش پابەند نەبێت و ڕاوی ماسی بکات تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەمڕۆ سێشەممە 05-03-2024 تا 15-06-2024 لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوی ماسی قەدەغەیە، هەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا ڕاوی ماسی بکات یاسای پێشێل کردووە.


زانیاريی زیاتر: لە 16- 6 -2024 ڕاوی ماسی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاسایی دەکرێتەوە، جگە لە بەنداوی موسڵ؛ لەو بەنداوە قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە 01-04-2024 دەستپێدەکات و لە 02-07-2024 کۆتایی دێت.


بۆچی گرنگە: ساڵانە لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی لە سەرەتای مانگی سێ وە تا ناوەڕاستی مانگی شەش قەدەغەی ڕاوەماسی ڕادەگەیێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: