پێشمەرگە بە هانای سێ شوانکارەوە دەچێت و لەدەستی داعش ڕزگاریان دەکات

شەیری بکە لە:
پێشمەرگە بە هانای سێ شوانکارەوە دەچێت و لەدەستی داعش ڕزگاریان دەکات

دیمەنی گوندێکی کفری. وینە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە سنووری نێوان دووزخورماتوو و کفری ، سێ شوانکار لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دەدرێن و داوای بە هاناوەچوون لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، پێشمەرگەش بە هانایانەوە دەچێت و ڕزگاریان دەکات.

وێنە گەورەکە: لە سنووری ماددەی 140 دەیان گوند و ناوچە هەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە نێوان بنکە و بارەگاکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، زۆرجار شانە نوستووەکانی داعش سوود لەو بۆشاییە وەردەگرن و هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.

زانیاریی  پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە لە سنووری نێوان دووزخورماتوو و کفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی دوراجی ناوچەی داوێ، سێ شوانکار لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە گەمارۆ دراون، شوانکارەکان خۆیان چەکیان پێبووە و بەرگرییان کردووە، داوای هاوکارییشیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی لیواکانی 9 و 32ـی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کە بۆشایی ئەمنیی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بەهانای شوانکارەکانەوە چوون و هەرسێ شوانکارەکە ڕزگارکراون، چەکدارەکانیش هەڵاتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: