هاتووچۆی سلێمانی: هیچ کامێرایەکی تیژڕۆیی لانەبراوە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی: هیچ کامێرایەکی تیژڕۆیی لانەبراوە

کامێرای تیژڕۆیی، وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی لابردنی کامێراکانی تیژڕەوی ڕوونکردنەوە سەدات و دەڵێت، کامێراکان لانەبراون و کامێرای پێشکەوتوو دادەنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان، کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕینی لادابێت، هاتووچۆی سلێمانی ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە، دەڵێت کاری گۆڕین و چاککردنەوە لە کامێراکان دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند: هەواڵی لابردنی کامێراکان چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستی، چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە چاککردن یان گۆڕینە.

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی هاتووچۆی سلێمانی، هەندێک شوێن پێویستی بەوە هەیە کامێرای نوێ و جۆری پێشکەوتووتری لەڕووی کوالێتییەوە بۆ دابنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: