مەسرور بارزانی: ئامادەی هاوکاری و هاوئاهەنگین بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: ئامادەی هاوکاری و هاوئاهەنگین بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی ئیمرالی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە شاندی ئیمرالی کرد و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دووپات کردەوە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەمبارەیەوە نیشاندا.

وێنە گەورەکە: شاندێکی ئیمرالی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەل هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ڕا و پیشنیاری سەرۆک بارزانیش لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ ئۆجەلان دەبەنەوە، ئەمڕۆش هەمان شاند لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا خستەڕوو.

شاندەکە ئاماژەیان بەوەدا "ئێستا قۆناغێکی نوێ لە تورکیا دەستی پێکردووە و پرسی ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد بووەتە بابەتێکی گرنگ و پێویستییەکی هەنووکەیی. هەروەها ڕۆڵ و پێگە و پشتیوانیی سەرۆک بارزانیان لە پرۆسەکە بەرز نرخاند".

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە هەر دەرفەتێک کردەوە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: