لە دوو ناوچەی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکات

شەیری بکە لە:
لە دوو ناوچەی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکات

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

لە ئیدارەکانی سەربەخۆی سۆران و گەرمیان فۆڕمی ئەو فەرمانبەرانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن گەڕێنراوەتەوە، ئێستا وردبینی بۆ ناوەکان دەکرێت و دوای ئەوە تیروپشک بۆ دابەشکردنی ئەو زەوییانەی ئامادەن دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 20 هەزار فۆڕمی ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و گەرمیان پەسەندکراوە و زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی لە هەردوو ناوچەکە بەردەستە، دوای وردبینی و پێداچوونە تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "10 هەزار فۆڕمی پەسەندکراو بەردەستە ڕۆژانە وردبینی تێدا دەکرێت، دەمانەوێت بەپێی ڕیزبەندی زۆرترین خاڵ دەست بە تیروپشک بۆ دابەشکردنی سێ هەزار و 300 پارچە زەوی بکەین".

لەلایەکی دیکەوە: هەشت هەزار و 203 ناوی پەسەندکراو بۆ ئیدارەی گەرمیان گەڕێنراوەتەوە و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی سێ هەزار پارچە زەوی لە ناوچەکە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ