حووسییەكان هێرش دەكەنە سەر دوو كەشتی ئەمریكا و سویسرا

شەیری بکە لە:
حووسییەكان هێرش دەكەنە سەر دوو كەشتی ئەمریكا و سویسرا

ئاڤا نیوز


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە مووشەک هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی ئەمریکا و سویسرا، کەشتییە ئەمریکیەکە بەبێ زیان بوو و کەشتییە سویسریەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.


وێنە گەورەکە: لە ناو یەمەنەوە چەند مووشەکێک ئاڕاستەی دەریای عەدەن کران، سیستەمی دژەمووشەکی ئەمریکی مووشەکەکانی تێکشکاند، بەڵام مووشەکێک بەر کەشتییەکی سویسری کەوتووە، زیانی زۆری بەرکەوتووە.


ڕاگەیەنراوی فەڕمی: فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: کەشتییە سویسریەکە بەرکەوتووە، بەڵام نەوەستاوە و داوای هاوکاری نەکردووە و بەردەوامبووە لە ڕۆیشتن لەسەر ڕێڕەوی خۆی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، حووسییەکان بە پاڵپشتی ئێران مووشەکی بالیستیکی دەگرنە کەشتییەکان لە دەریای سوور و عەدەن.


باکگراوند: لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە،حووسییەکان بۆ پشتیوانیکردنی حەماس هێرشی مووشەکیان کردە سەر کەشتییە ئابووری و سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسرائیل لە دەریای سوور.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: