سبەی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان تاووتوێی چەند بابەتێك دەكات

شەیری بکە لە:
سبەی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان تاووتوێی چەند بابەتێك دەكات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نوز

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند بابەتێك دەكات.


وێنە گەورەكە: سبەی چوارشەممە 19-2-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كۆدەبێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر سێ بابەت دەكرێت و كۆبوونەوەكە لە سێ بڕگە پێكهاتووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: كۆبوونەوەكەی سبەیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەم سێ بڕگەی خوارەوە پێكهاتووە:

- خستنەڕووی وردەكاریی بەشداریی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان  لە دوبەی و بابەتی نوێكردنەوەی یاداشتی لەیەكترگەیشتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیمارات و ڕاسپاردنی وەزارەتەكان بۆ كاروباری پێویست سەبارەت بە ناوەڕۆكەكەی.

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق تایبەت بە یەكخستنی ڕێككارەكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ و پۆلینكردنی  بەڵێندەران كە یەكێك بووە لە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاری هەولێر و بەغدا.

- خستنەڕووی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و  وەزارەتی نەوتی عێراقی تایبەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: