لە دەروازە سنوورییەکانی سلێمانییەوە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە قاچاغ هاوردە دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەکو، تەماتە، پەتاتە، خورما، بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دەروازە سنوورییەکانی سنووری سلێمانییەوە ئەو بەرهەمانە هاوردە دەکرێن. 

 

وێنە گەورەکە: دوای بەداواداچوونێکی ئاڤا بۆ بە قاچاغکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، پارێزگاری هەولێر بڕیار دەدات بە لێکۆڵینەوە و لێ وردبوونەوەی زیاتر لەو بابەتە تاوەکو ڕێگری بکەن لە ‌هێنانی ئەو بەرهەمانە بۆ هەولێر. 

 

زانیاریی زیاتر: لە بەدواداچوونەکەی ئاڤادا دەرکەوتووە، هەر بازرگانێک لە سنووری دەسەڵاتی یەکێتی بەرهەمی کشتوکاڵی بەقاچاغ هاوردە بکات دەبێت ڕەشووە بدات، بەم شێوەیە بۆ هەر بارهەڵگرێک پەتاتە دەبێت 2200 دۆلار بدات، تەماتە دەبێت 3500 دۆلار بدات، خاس دەبێت 1700 دۆلار بدات و خورماش نزیکەی 7000 دۆلار بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: