چین بەرهەمهێنی نەوت نییە و یاری بە نرخەكەی دەكات

شەیری بکە لە:
چین بەرهەمهێنی نەوت نییە و یاری بە نرخەكەی دەكات

كێڵگەیەكی نەوت- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ئۆپیک بەردەوامە لە کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت بۆ ئەوەی نرخەکەی دانەبەزێت، بەڵام چین بۆ بەرزکردنەوەی ئابووری خۆی، کار لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوت دەکات و پێدەچێت بەهۆی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەوە ئەم هەفتەیە نرخەکە زۆر دابەزێت.


وێنە گەورەکە: چین پلانی نوێی هەیە بۆ بەهێزکردنی ئابووری خۆی، لەگەڵ ئەوەی بەرهەمهێنەری نەوت نییە، بەڵام بە ئاسانی دەستکاری نرخی نەوت دەکات.


ژمارەکان وادەڵێن: چین ڕۆژانە دوو ملیۆن 15هەزار بەرمیل نەوت لە ڕووسیا دەکڕێت، پێنج ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ئۆپیک دەکڕێت.


زانیاریی زیاتر: چین هەموو ڕۆژێک داوای کرینی نەوتێکی زۆری کردووە، ئەمڕۆ دەڵێت ئیتر نایەوێت نەوتێکی زۆر بکڕێت، بەتایبەتی لە ئۆپیک، بەبیانووی ئەوەی پێویستی نییە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.


بۆچی گرنگە: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر داهاتی ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانەی وڵاتانی زلهێزی بەهەمهێنەری نەوت لە جیهان هەیە، ئەگەر چین بەردەوام بێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت، ئابووری جیهان تووشی زیانێکی گەورە دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 82 دۆلار و 42 سەنتە.
یەک بەرمیل نەوتی ئۆپیک 82 دۆلار و 45 سەنتە
یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 78 دۆلار و 28 سەنتە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان