فازڵ میرانی: دەبێت بەهەموو هێزمانەوە پاڵپشتی لە جووتیارانی کورد بکەین

شەیری بکە لە:
فازڵ میرانی: دەبێت بەهەموو هێزمانەوە پاڵپشتی لە جووتیارانی کورد بکەین

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز


بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕێگریکردن لە جووتیارانی کورد لەلایەن سوپای عێراق، دەڵێت، "پێویستە دامەزراوە حوکمی و حیزبەکانی کوردستان بە هەموو هێزیانەوە پاڵپشتی لە داواکارییەکانی جووتیارانی کورد بکەن."

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ژمارەیەك سەربازی عێراقیش پەلاماری چەند جووتیارێكی كوردیان دا.

 

لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤا سەبارەت بەڕووداوەکانی سنووری کەرکووک گوتی، "ئەمە قەزیەی خاکە و پێویستە سەرجەم دامەزراوە حیزبی و حکومییەکان بەبێ جیاوازی پاڵپشتی لە جووتیارانی کورد بکەن."

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی، لە پەیامێكیدا سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی گوندی شەناغە و ڕێگریكردن لە جووتیاران و ئازاردانیان ڕایگەیاند، "ئەمە ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لەدژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن، بە هەموو هێزێك پشتیوانی لە خۆڕاگری و ماف و داواكانیان دەكەین." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ