
سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی حەفتاودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ھەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان، ھەموو قوتابی و لاوانی کوردستان دەکات.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانیدا هاتووە: قوتابیان و لاوانی کوردستان هەر لە ساتی دامهزراندنی رێکخراوهکهیانهوه، لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول هەتا ئێستا ڕۆڵی بەرچاویان لە خەباتی گەلەكەمان هەبووە. هەردوو ڕێكخراو قوتابخانەی پێگەیاندنی ڕۆڵەی هۆشیار و بوێر و سەركردەی بە توانا، شوێنگەی پەروەردەبوونی وزە و هەناسەی نوێبوونە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان. لاوان و قوتابیان لە ڕێگەی خەبات و تێكۆشانی خۆیاندا شەهید و قوربانیان داوە.
-لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی ئازیز هەیە كە پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بن، لەهەمانكاتیشدا بە چەكی زانست و داهێنان كار بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن.
-یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە جێگەی ئومێدن و دەبێ هەردەم لەئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵگە و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
مەسەدە: دەستووری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ناشەرعییە
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پووتین: دەستپێشخەری ئەمریکامان بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکرانیا قبووڵە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتی سەربازی بە مەرج بۆ خانەنشینی هەژمار دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی تیمێکی گەڕۆکەوە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی فاسۆلیای تەڕ قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی زیاتر لە شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز تەقینەوە لە ماڵێک لە ڕانیە ڕوودەدات