بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 17 شوبات

کارمدنێکی کۆمپانیاکانی نەوت لە کاتی کارکردن لە بۆرییە نەوتییەکان
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندێكی باڵا لە عێراقەوە گەیشتنە شاری هەولێر، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تایبەتەوە دەست ئاڤا میدیا كەوتوون، شاندەكەی عێراق تەكنیكین و كاتژمێر (7:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەیشتوونەتە شاری هەولێر و پێكهاتوون لە باسم محەممەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و خزەیر عەباس عەبد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ و د. حەمدی شنگالی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی یاسایی و دارایی و تەكنیكی، لێرە لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بەتایبەت وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كۆدەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وردی باس لە چۆنیەتی و كاتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێڕاق سەردانی هەولێر دەکەن و بەیانیش لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆدەبینەوە.
گوتیشی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا کۆتایی مانگی 3ـی ئەمساڵ، هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێدەکاتەوە، ڕێکكاری یاسایى هەناردەکردنەوەی نەوت تەواو بووە، بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندی تورکیا هەیە.
هەر سەبارەت بە ئەم بابەتە، ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕاگەیاند: لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە، لەمەودوا بەغدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
باکگراوند: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت