ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلی كورد تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلی كورد تێدەپەڕێت

وێنەی ئەرشیفی ڕاپەڕین

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ سێشەممە، 05-03-2024، 33 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی خەڵكی كوردستان، دژی ڕژێمی بەعس تێدەپەڕێت.


وێنە گەورەكە: لە 05-03-1991 لە ڕانیەوە بەبەشداریی سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان و بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە، ڕاپەڕین دژی رژێمی بەعس دەستیپێكرد، سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.


زانیاریی زیاتر: سەرەتا ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد لە ڕانیەوە دەستیپێكرد، دواتر سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە تا لە یەكەم ڕۆژی نەورۆز 21-03-2024 كەركووك وەك دوا شار لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس ڕزگاركرا.


بۆچی گرنگە: ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، وایكرد هەرێمی كوردستان بێتە كایەوە و دانیشتوانەكەی لە زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس ڕزگاريان ببێت و بۆ یەكەمجار بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەپێی دەستووری عێراقیش هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی فیدراڵیی دانپێدانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ