لە سلێمانی فێستیڤاڵێک بۆ پێشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی فێستیڤاڵێک بۆ پێشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێت

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان

ئاڤا نیوز

 

بۆ پێشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزان و دروستکردنی کەشێکی تایبەت بە هاونیشتمانیان و کڕینی پێداویستییەکانیان، لە سلێمانی فێستیڤاڵێک ڕێکدەخرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بە ئامانجی کار ئاسانی و دابینکردنی داشکانی تایبەت لە بابەتە خۆراکییەکان، هەفتەیەک بەر لە مانگی ڕەمەزان فێستیڤاڵێک لە شاری سلێمانی ڕێکدەخرێت.  

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆژیار سیروان، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 150 کۆمپانیای خۆماڵی بەشداری لە فێستیڤاڵەکە دەکەن و بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو، هاوکات داشکانی تایبەت بۆ هاونیشتمانیان دەستبەر دەکرێت و دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

 

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 150 دوکانی تایبەت لەنێو فێستیڤاڵەکە دەکرێنەوە و دەیان جۆر خواردن و خواردنەوە دەخرێنەڕوو، هاوکات پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.

 

ئەمەش بزانە: لە نێو فێستیڤاڵەکەدا دیاریی بێبەرامبەر و خۆراک بە کەسانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: