ئاڤا نیوز
ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز، چیرۆکی سەیری پێیە و کۆمەڵێک قوربانی ماددە هۆشبەرەکانی دواندووە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لەو قوربانیانە کچێکی تەمەن 18 ساڵە و دەڵێت "لەگەڵ برادەرێکم گیرام ئەو منی فێرکرد، ئەوکاتەی فێربووم 15 ساڵ بووم".
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەو کچە قسە بۆ ڕزگار کۆچەر دەکات و دەڵێت "بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە وازم لە قوتابخانە و ماڵەوە هێنا و ژیانی خۆم تێکدا، ماددەکەشم لە برادەرێکم دەکڕی، تووشی کێشەی گەورەبووم و گیرام، جارێکی دیکەش لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیراوم".
لەلایەکی دیکەوە: کەسێکی دیکە کە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە و شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەری هێناوەتە هەرێمی کوردستان و دەستگیرکراوە، قسە بۆ ڕزگار کۆچەر دەکات و دەڵێت "من بە ئۆتۆمبێلی خۆم کاسبیم دەکرد، شەش کیلۆ کریستاڵم لە ئێرانەوە هێنایە هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی پێویستم بە پارە بوو ئەوکارەم کرد".
لێدوانی فەرمی: ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت: دەمانەوێت شادەمارەکانی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان وشک بکەین، بە نزیکەیی دابەشکردن و هاتنی ماددەی هۆشبەرمان بۆ هەرێمی کوردستان وشک کردووە، هیچ کێڵگەیەکیش نییە لە هەرێمی کوردستان ماددەی هۆشبەری تێدا بەرهەم بهێنرێت بەڵکو لەوڵاتانی دراوسێوە دێت.
"مانگی یەکی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتیمان 199 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، توانیومانە زۆربەی کات ئەو ماددە هۆشبەرانە دەست بەسەردا بگرین پێش ئەوەی بگەنە هەرێمی کوردستان". ئەرکان بیانی وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ببینە و ببیستە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو