حیزبی شیوعی: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سیاسین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سکرتێری حیزبی شیوعی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە سیاسی دادەنێت و دەڵێت، سنووری دەستووری تێپەڕاندووە.

 

لێدوانی فەرمی: کاوە مەحموود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "کێشەی هەرێمی کوردستان و عێراق، کێشەی دەستوورە و بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیش سیاسییە". ڕاشیگەیاند: "سەرکەوتنی هەڵبژاردن بوارێکە بۆ پێداچوونەوەی بارودۆخی کوردستان".

 

باکگراوند: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.

 

 

 

 

شەیری بکە لە: