بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن

شەیری بکە لە:
بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن

قوتابخانەی بڵێسەی بنەڕەتی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دوای 20 ڕۆژ لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، بەشێک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ڕانیە و گەرمیان دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لە 25ـی مانگی ڕابردووە مامۆستایانی ئەو سنوورە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر پرۆسەی فێرکردن و تاوەکو ئێستا دەست بە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵ نەکراوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، بەشێکی مامۆستایان ئەمڕۆ بایکۆت دەشکێنن و دەرگای بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری ئەو دوو پارێزگا و دوو ئیدارە سەربەخۆیە دەکرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی خوێندن لە سنوورەکە ئاسایی دەبێتەوە و مامۆستایان دەگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: