زانکۆی سەلاحەدین دەرماڵەی مانگی شوباتی قوتابییان دابەش دەکات

شەیری بکە لە:
زانکۆی سەلاحەدین دەرماڵەی مانگی شوباتی قوتابییان دابەش دەکات

باڵەخانەی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەم هەفتەیە دەرماڵەی مانگی شوباتی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین بەپێی ڕیزبەندیی کۆلێژەکان دابەش بکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە  ئاڤا نیوزی گوت: "بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بەردەوام دەبێت و ڕۆژی چوارشەممە شەشی ئادار، دەرماڵەی مانگی شوباتی قوتابییان دابەش دەکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: دەرماڵەی قوتابییان بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی بۆ کۆلێژەکان داندراوە، دابەش دەکرێت.

شەیری بکە لە: