زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی ناوی زیاتر لە 200 هەزار کەس پەسەندکراوە و دەگەرێتەوە بۆ شارەوانییەکان، بەگوێرەی زەوی بەردەستیش لە شارەوانییەکان لە پێدانی زەوی سوودمەند دەبن.
داواکاریی خەڵک: پێشمەرگەکانی یەکەکانی 70 و 80 پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن و دەڵێن: نازانین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبین یاخود نا. بۆیە ئاڤا میدیا داواکارییەکانیانی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەکانی 70 و 80 لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەر کاتیک وەزارەتەکە ناوەکانمان بۆ بنێرێت، ئێمەش وربینی بۆ فۆرمەکانیان دەکەن و بەپێی ڕێنماییەکان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
زانیاریی زیاتر: یەکەکانی 70 و 80 دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتنیش لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ دان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکردووە و دەیان هەزار کەس سوودمەند دەبن، بەمەش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و سنووری شارەوانییەکان زەویان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
مەسەدە: دەستووری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ناشەرعییە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پووتین: دەستپێشخەری ئەمریکامان بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکرانیا قبووڵە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا: نەوت لە عێراقەوە هاوردە ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا؛ لە قورئانی پیرۆز ناوی چەند پێغەمبەر هاتووە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمەتی سەربازی بە مەرج بۆ خانەنشینی هەژمار دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی تیمێکی گەڕۆکەوە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنان دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی فاسۆلیای تەڕ قەدەغە دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گرێبەستی زیاتر لە شەش هەزار و 500 مامۆستا نوێ دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێچوونی غاز تەقینەوە لە ماڵێک لە ڕانیە ڕوودەدات