ئەمریکا داوای ئاشتی لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا داوای ئاشتی لەسەر سنووری ئیسرائیل و لوبنان دەکات

ئاڵای لوبنان و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا دەیەوێت گوشار بخاتە سەر لوبنان بۆ ئەوەی تووندوتیژییەکان لەسەر سنووری وڵاتەکە و ئیسرائیل ڕابگیرێن، بەڵام حیزبوڵڵا لەسەر هێرشکردن سوورە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئامۆس هوخشتەین، نێردەی ئەمریکا لەگەڵ نەبی بەریی، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆبووەوە کە هاوپەیمانیی حیزبوڵڵایە. بڕیارە لەگەڵ نەجیب میقاتیی، سەرۆکوەزیران و جۆزێف عەونی فەرماندەی سوپاش کۆببێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم، جێگری ڕابەری حزبوڵلا ڕایگەیاند: "جەنگی غەززە بووەستێنن با شەڕ لە ناوچەکەدا بووەستێت؛ دەبێت نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان هێرشەکان بۆ سەر غەززە ڕابگرن، نەک ڕێگە لە پشتیوانییەکانی حیزبوڵڵا بگرن بۆ فەڵەستینییەکان".

 

زانیاریی زیاتر: لەکاتی سەردانەکەی هوخشتەین، پزیشکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە مووشەکێک لە لوبنانەوە هاوێژراوە و کارمەندێکی بیانیی نزیک سنووری کوشتووە.

 

شەیری بکە لە: