بومەلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی ڕوویدا

شەیری بکە لە:
بومەلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی ڕوویدا

دیمەنی شاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتری ژێر زەوی لە نێوان پێنجوێن و مەریوان ڕوویدا.

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە سەنتەری سلێمانی دوور بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوانگە بومەلەرزەزانییەکانیان بوومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە کە نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوین دوور بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر چەندە لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بوومەلەرزەکە نەزانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: