پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ بەغدا

شەیری بکە لە:
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ بەغدا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن. 

 

وێنە گەورەکە: سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆژی پێنجشەممە 13ـی شوباتی 2025 لە سەڵاحەددین  پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوون لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرک و كاری لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی كردەوە كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە دیدارەكەدا شاندەكە داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی سەرۆک بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ