نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی دەریای سوور نرخی خۆراک بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی دەریای سوور نرخی خۆراک بەرز دەکاتەوە

دەریای سوور- وێنە: AP

ئاڤا نیوز


هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتیوانیی دەریایی بەردەوامە، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند دۆخی بابولمەندەب و دەریای سوور کاریگەریی لە سەر بازرگانیی خۆراک دادەنێت و دەبێتە هۆی گرانبوونی نرخی خۆراک لە سەر ئاستی جیهان. 


لێدوانی فەرمی: ئۆلگ کوبیاکۆف، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فاو ڕایگەیاند: گەمارۆی گەرووی باوبولمەندەب و دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانەوە کاریگەریی نەرێنی لە سەر بازرگانیی خۆراکی جیهانی دادەنێت، بە جۆرێک کە تێچووی ئەو کەشتییانەی کە لەم ڕێڕەوەدا هاتوچۆ دەکەن بۆ نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە و گواستنەوەی کاڵاش 30% کەمیکردووە.


زانیاریی زیاتر: بۆ خۆ دوورخستنەوە لە هەڕەشەی حوسییەکان، کەشتییەکان ناچارن ڕێگای دوورتر  بگرنە بەر و ئەمەش وا دەکات بە ڕێژەی 15% کات و سوتەمەنییەکی زیاتریان پێویست بێت.


بۆچی گرنگە: پێشتر بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا نرخی خۆراک لەجیهان بەرزبووەوە، ئێستاش بەهۆی ئەو قەیرانەی لەدەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب درووستبووە مەترسی دووبارە گرانبوونی خۆراک هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: