پشکنین بۆ ئەو پاسانە دەکرێت کە حاجییان دەبەنە سعوودیە

شەیری بکە لە:

بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

هەموو ئەو پاسانەی کە حاجییانی کوردستان دەبەن بۆ مەککە، پشکنینیان بۆ دەکرێت، نەوەکو لە ڕێگا تووشی گرفتێک بن یان هەر کێشەیەکی دیکەیان بۆ دروست ببێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشکینینی ئەو پاسانە دەستیپێکردووە کە 70 پاسن. هەر پاسێک جێگەی 23 کەسی تێدا دەبێتەوە، هەر حاجییەک و دوو کوشنیان بۆ داناوە، بۆ ئەوەی هەتا مەکە ئیسراحەت بێت.

ئەمەش بزانە: هەموو ئەو پاسانەی کە حاجییانی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە دەگوازنەوە،

- جی پی ئێسیان بۆ دەبەسترێت، بۆ ئەوەی لێرەوە هەتا مەککە و مەدینە و گەڕانەوەیان چاودێری بکرێن و بزانن لە کوێن.


- پااسەکان ئینتەرنێتی فول، تەوالێت و گەرماوی پاک و تەمیزیان تێدایە.

- نابێ شۆفێری پاسەکان زۆر بە تەمەن بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: