سەرۆکوەزیران بارزانی
سەرۆکی میلیشیایەکی عێراق شەڕ دەکات بۆ ئەوەی کوڕی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ببێتە پارێزگاری دیالە. لەولاوە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە ئاشکرا دژی دەستووری وڵات دەوەستێتەوە و دەڵێ رێگە بە دروستکردنی هەرێم نادەین، لەکاتێکدا لە دەستووردا بە ڕوونی رێگەی پێدراوە. لەلایەکی دیکەوە کاتێک ئەو دادگایانە بڕیار دەدەن لە قازانجی سکاڵاکاران، لە بەرامبەردا گوڵ و دەستخۆشی بۆ بەرپرسی میلیشیاکان دەبردرێت. ئەم وێنەیە بەسە بۆ ئەوەی لە دۆخی دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق تێبگەیت.
بەهۆی لاوازیی حکومەت و پەرلەمان لە عێراق، ئێستا دەسەڵاتی دادوەریی شوێنی گرتوونەتەوە و بە دڵی خۆی سکاڵا وەردەگرێ و هەر بە دڵی خۆیشی بڕیاری لەسەر دەدات.
لە دونیادا دەسەڵاتی دادوەری و ئەم فۆرمەی دادگای فیدڕاڵی بۆ پاراستنی دەستوور و هەموو ئەو بڕیارانەیە کە دژی دەستوورن، بەڵام سەرۆکی دەسەڵاتەکە دژی ئەو بڕگانەیە کە دەستوور زۆر بە ڕوونی باسی کردووە و پێویستی بە تەفسیر نییە، چۆن متمانە دەکرێ ئەم دەزگایە تەفسیری ئەو برگانەمان بۆ بکات کە ڕوون نییە و لەدژی بەرژەوەندییەکانیانە.
ئەوەی لە عێراق هەیە، هەر تەنیا لە عێراق ڕوودەدات و بێوێنەیە.
لیستی براوەی هەڵبژاردن ناتوانێ حکومەت پێکبهێنێت و ئەوەی یەک کورسی هەبێ چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران!، دادگای پاراستنی دەستوور خۆی نادەستوورییە و قسەی لەسەرە!.
هەنگاوەکانی ئەم دواییە لە بەغداوە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەگەر ڕێگەی لێنەگیرێت، ئەوا بەرەو دۆخێکی مەترسیدار دەچێ.
بابەتەکان زۆر ڕوونن، کە ئەوەی دەسەڵاتدارە لە بەغدا دەیەوێ ڕێگە لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بگرێ و نایانەوێت کوردستانێکی بەهێز دروست ببێت. لای ئەوان قبووڵکراو نییە هەولێر لە بەغدا پێشکەوتووتر و ئارامتر بێت.
ئەم چوار ساڵەی ڕابردوو هێرشەکان و پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، هۆکارەکەش روونە؛ نەیارانی هەرێمی کوردستان هەست دەکەن دیدگایەک لە کوردستان دروست بووە، کە دەیەوێ کوردستانێکی بەهێزتر دروست ببێ و خاوەنی ژێرخانی سیاسی و ئابووری خۆی بێ.
نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن کوردستان ببێتە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر و بەرهەمی خۆماڵی، نەک بەرهەمی ئەوان، هەناردە بکەینە دەرەوە.
نەیاران نایەنەوێ کوردستان سەرۆکوەزیرانێکی هەبێ لە زاخۆ تا هەڵەبجە بەردی بناغەی پرۆژە دانێ و کوردستان یەکگرتوو بێت.
نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانێکی هەبێت لە ئەمریکا لە لایەن کۆماریی و دیموکرات و کۆشکی سپی و کۆنگرێس فەرشی سووری بۆ راخەن. پەیوەندی نێودەوڵەتی و ئیقلیمییش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش نەک تەنیا بەڵێ کردن.
نەیارانی کوردستان هەرگیز حەزناکەن سیستەمی بانکیی لە کوردستان دروست ببێ و هەرکەس ببێتە خاوەنی هەژماری خۆی و ببەسترێتەوە بە سیستەمی دارایی جیهانەوە.
نەیارانی کوردستان چۆن دەهێڵن گەنجی کوردستان دەست بدەنە بزنسی خۆیان و چاوەڕێیی دەستی دەرەوە نەکەن و لە رێگەی حکومەتی خۆیانەوە بگەشێنەوە.
لای ئەوان حەرامە ئاردی خۆمان هەبێ ،کارگەی گەورەی پشەسازی دروستبکەین. لای ئەوان قبووڵکراو نییە سەرمایەدارەکانمان گەورەتر بن و بچنە بازاڕی جیهانی و لە داڤۆس گرێبەست بکەن. نایانەوێ هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانێکی خاوەن دیدگا و بەهێزی هەبێ کە خەریکی دروستکردنی داهاتوو بێ بۆ کوردستان.
کارەکانی نەیاران ڕوونە، ئەوەی ڕوون نییە و جێگەی پرسیارە، لایەنەکانی هەرێمی کوردستانن، کە ئایا پشتیوانیی لە دروستکردنی کوردستانێک و داهاتوویەکی بەهێز دەکەن یان لە بەرەی نەیارانن؟
ئەوەی هەموو کەس لە ناوخۆ و دەرەوە دەبێ بیزانێ، ئەوەیە کە کاروانی کوردستانێکی بەهێزتر بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێ. کەس خەیاڵی ئەوە نەکات دەوەستێ. کوردستانێکی بەهێزتر ناونیشانە بۆ دیدگایەک بۆ دروستکردنەوەی ئێستا و داهاتووی کوردستان، پلانێک نییە تەنیا بۆ چوار ساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟